بانكی ره‌شید رایگه‌یاند، 100 دۆلار به‌نرخی 132 هه‌زار دینار ده‌ده‌ن به‌و هاوڵاتییانه‌ی گه‌شتده‌كه‌ن و ده‌توانن دوو هه‌زار دۆلار له‌لقه‌كانی بانكه‌كه به‌و نرخه بكڕن.
له‌و باره‌یه‌وه بانكی ڕه‌شید ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، پشتبه‌ستوو به‌ڕێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی، بڕی دوو هه‌زار دۆلار ده‌ده‌ن به‌گه‌شتیاران به‌نرخی هه‌زارو 320 دینار بــۆ هه‌ر دۆلارێك.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی نیازی گه‌شتكردنیان هه‌یه، ده‌توانن سه‌ردانی لقه‌كانی بانكی ڕه‌شید بكه‌ن بـــۆ كڕینی دۆلار به‌و نرخه‌ی دیاریكراوه.
جـگه له‌بانكی ڕه‌شید، ئه‌مڕۆ بانكی رافیده‌ینیش رایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێوه ده‌ستده‌كات به‌فرۆشتنی دۆلار به‌گه‌شتیاران به‌هه‌مان نرخ و بڕی دووهه‌زار دۆلار ده‌داته هه‌رگه‌شتیارێك.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP