ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی دوو موچه‌یان وه‌رگرتووه‌ لێیانوه‌رده‌گیرێته‌وه‌

ئابوری
16:59 - 2023-03-19



وەزارەتی دارایی دۆسیەی ٤١٨٩ فەرمانبەرو خانەنشین ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی دەکات کە بەشێوەی نایاسایی دوو مووچەیان ھەبووە، ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی كه‌ دوو مووچه‌شیان وه‌رگرتووه‌ به‌ نایاسایی ده‌بێت بیگێڕینه‌وه‌.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ 19ی ئادار 2023 له‌ رونكردنه‌ویه‌ه‌كدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌:"بەپێی بڕیاری کۆتایی لیژنەی وردبینی و لێکۆڵینەوەی تایبەت بەلیستی فەرمانبەران و خانەنشینان کە ژمارەیان ( 10819) موچەخۆر بو، لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆمارکراون".لیژنەی وردبینی و لێکۆڵینەوەی تایبەت بەلیستی فەرمانبەران و خانەنشینان کە ژمارەیان ( ١٠٨١٩ ) دە ھەزارو ھەشت سەدو نۆزدە مووچەخۆر بوو، لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆمارکراون. 

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی یەکلایی کردنەوەی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی کە دوو مووچەیان ھەیە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند، لە کۆی ( ١٠٨١٩ ) دە ھەزارو ھەشت سەدو نۆزدە دۆسیەی دوو مووچەیی، دەرکەوت کە ( ٤١٨٩ ) چوار ھەزارو سەدو ھەشتا و نۆ دۆسیەیان بەنایاسایی دوو مووچەیان ھەبووە بەپێی ڕیزبەندی.  "

 باسی له‌وه‌شكردووه‌:" ١٩٧٣ کەس بەنایاسایی دوو مووچەی خانەنشینیان وەرگرتووە، هه‌روه‌ها   ١٨٤٩ کەسش بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەری و خانەشینیان وەرگرتووە، ٣٦٧ کەسش بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەریان وەرگرتووە.  "

وەزارەتی دارایی و ئابووری راشیگه‌یاندووه‌:" دۆسیەی سەرجەم ئەو مووچە خۆرە نایاساییانە بە داتاو زانیاری تەواو ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان دەکات تا لە ڕێگای دەستەکانیانەوە  وردبینی لە ڕێکارەکانی بڕین و گێڕانەوەی ئەو بڕە مووچانە بکەن کەلە دوای ( ٢٠٢٠/٧/١ ) بەدواوە بە نایاسایی وەرگیراوە، پێویستە بەزوترین کات لێیان وەربگیرێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP