مەڵبەندی (٨)ی ڕێکخستنی خانەقین بەهاوکاری قایمقامیەت کردنەوەی ئاگری نەورۆزی پیرۆزکرد

کلتور
20:31 - 2023-03-20

مەڵبەندی (٨)ی ڕێکخستنی خانەقین بەهاوکاری قایمقامیەتی خانەقین کردنەوەی ئاگری نەورۆز و کەرنەڤاڵی نەورۆزی پیرۆزکرد 
بەئامادەبوونی هەڤاڵ سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی (٨)ی ڕێکخستنی خانەقین و هەڤاڵان شێرکۆ میروەیس و هێرش حەبیب ئەندامانی سەرکردایەتی و وەفدێکی مەکتەبی ڕێکخستن و سۆزان مەنسور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەیاوەری هەڤاڵان و کادران و ئەندامانی (ی ن ک) لەمەڵبەندی خانەقینەوە بەرەو نێو بازار و فلکەی کردندی بەڕێ کەوتن و دەستپێکی ئاهەنگی نەورۆز لە خانەقین لەفلکەی کردندی بە ووتاری دلیر حسن سایە قایمقامی خانەقین دەستپێکرد کە باسی لەمێژووی ئاگری نەورۆز کرد لەخانەقین و ڕۆڵی (ی ن ک ) لەڕزگارکردنی خانەقین و ئاوەدانکردنەوەی ئەم شارە بەرزنرخاند دواتر چەند چالاکیەکی هونەری جۆراو جۆر نمایش کراو مەشخەڵی نەورۆز لە لایەن (ئەردەڵان محمد نوری )
کوڕی شەهیدی ئاڵا داگیرسێنرا 
لەوتەیەکیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن هەڤاڵ سەرکەوت زەکی ووتی 
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزوڕزگارکردنی کەرکوکەوە پیرۆزبای ئەم جەژنەی لە کەسوکاری شەهیدان و خەڵکی خانەقین وکەرکوک وهەموو کوردانی کوردستانکرد 
هیوای خواست ئەم جەژنە جەژنی برایەتی وپێکەوە ژیانی هەموو لایەنەکان و تەواوی پێکهاتەجیاجیاکان بێت
دواتر لەقەراخی ئەڵوەن لە کۆڕنیشی خانەقینی خێزانی سەرۆکایەتی شارەوانی خانەقین بەئامدەبونی هەڤاڵ سەرکەوت زەکی وەفدەکەی یاوەری و قایمقامی خانەقین ئاگری نەورۆز کرایەوە 
لە کۆتایشدا لە باخچەی توژەڵەی خانەقین بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆری شارەکە مەشخەڵی نەورۆز داگیرسێنراو بە هەڵپەڕکی و ئاهەنگ و شادی و خۆشی و دەهۆڵ و زووڕنایی کلتوری سنورەکە جەژنی نەورۆز

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP