عێراق _ پاڵاوگه‌ی بێجی له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستبه‌كاركردن ده‌كاته‌وه‌

ئابوری
12:33 - 2023-03-23

پاڵاوگه‌ی بێجی له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستبه‌كاركردن ده‌كاته‌وه‌ و له‌سه‌ره‌تاشدا رۆژانه‌ ٢٠ هه‌زار به‌رمیل سوته‌مه‌نی به‌رهه‌مده‌هێنێت.

حامد یونس، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ كاروباری غاز رایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و به‌ گڕخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت له‌ عێراق، له‌ئێستادا دوای چه‌ند ساڵێك كاركردن، كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و چاككردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی له‌ سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی كه‌ به‌هۆی په‌لاماره‌كانی گروپی تیرۆریستییه‌وه‌ داعشه‌وه‌ به‌ ته‌واوی وێران بوبوو.

وتیشی، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه‌ بڕیاره‌ له‌ كۆتایی مانگی داهاتوودا هیچ جۆره‌ كاركردنێك له‌ پاڵاوگه‌ی بێجی نه‌مێنێت و له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاریش پاڵاوگه‌كه‌ ده‌ستبه‌كاركردن ده‌كاته‌وه‌ و له‌سه‌ره‌تاشدا رۆژانه‌ ٢٠ هه‌زار به‌رمیل سوته‌مه‌نی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP