جۆو بایدن ژنه‌ كوردێك كاندید ده‌كات بۆ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ میسر

جیهان
13:39 - 2023-03-30

جۆبایدن سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا ژنێكی كورد كاندید دەكات بۆ باڵیۆزی وڵاتەكەی لە میسر كە 9 زمان دەزانێت و پێشتریش چوارساڵ باڵیۆزی ئەمریكابووە لە بولگاریا. 
هێرۆ مستەفای تەمەن 50 ساڵ كە لە دایكبووی شاری هەولێرە، كاندیدی سەرۆكی ئەمریكایە بۆ باڵیۆزی میسر و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە.


كاندیدەكەی بایدن پێشتر باڵیۆزی بولگاریا بووە

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی كۆشكی سپی كە 29/3/2023 بڵاویكردەوە، هێرۆ مستەفای وەك كاندیدی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەو پۆستە دیپلۆماسییە ئاشكرا كردو دەڵێت:" خاتوو هێرۆ مستەفا كەسێكی خاوەن ئەزموونە و پێشتریش باڵیۆزی ئەمریكا بووە لە بولگاریا لە ساڵی 2019تا 2023 و هەروەها لە عیراق، پورتوگال، هیندستان، لوبنان و یۆنان  لە سلكی باڵای دیپلۆماسیی جۆراوجۆردا  ئەركی پێدراوە و كاریكردووە". 
"كاندیدەكەی سەرۆكی ئەمریكا ، زمانەكانی كوردی و ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، توركی، یۆنانی، پۆرتوگالی و ئیسپانی دەزانێت و  خەڵاتی "ماتیڵدا سینكلێری" تایبەت بە زمانی پێ بەخشراوە". راگەیەندراوەكەی كۆشكی سپی وادەڵێت.
 
ئەنجومەنی پیران دوا بڕیار لەسەر هێرۆ دەدات

هێرۆ مستەفا ساڵی 1975 لە شاری هەولێر لە دایكبووە و تەمەنی یەك ساڵ بووە كە خێزانەكەی لە ساڵی 1976 كۆچی كردووە بۆ ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە كۆلێژی خزمەتی سیاسەتی دەرەوە لە زانكۆی جۆرج تاون و لە زانكۆی پریستن بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە.
كۆشكی سپی لە بارەی لێهاتوویی ئەم خاتوونە كوردەوە دەڵێت:" دامەزراوەی كارنجی ساڵی 2021  هێرۆ مستەفای خەڵاتكردووە، كە یەكێكە لە  سەركەوتووترینەكانی ناو ئەوانەی كۆچیان بۆ ئەمریكا كردووە"،بۆ ئەوەی هێرو مستەفا ببێتە باڵیۆزی ئەمریكا لە میسر، پێویستە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، كاندیدەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەو پۆستە دیپلۆماسیە پەسەند بكات.
هێرۆ مستەفا لە ئۆكتۆبەری ٢٠١٩ تا ئازاری ٢٠٢٣ وەك باڵیۆزی ئەمریكا لە كۆماری بولگاریا كاری كردووە كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی  پێشووتری ئەمریكاوە كاندید كرابوو، ئێستاش لەلایەن جۆبایدنەوە كاندیكراوەتەوە بۆ ئەو پۆستە دیپلۆماسیە.

PUKMEDIA، سەرچاوە: كۆشكی سپی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP