وه‌زیری داد پرۆژەی دروستکردنی تەسفیراتی پارێزگای نەجەفی بەسەرکردەوە

عێراق
16:38 - 2023-04-03

بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغییەکانی نێو گرتوخانەکانی چاکسازی...د.خالید شوانی ڕاسپاردەیدا بەجێبەجێکردنی پرۆژەی تەسفیراتی نەجەف بەزووترین کات

بەڕێز د.خالید شوانی وەزیری داد،ئەمڕۆ یەکشەممە،بەسەردانێک پرۆژەی دروستکردنی تەسفیراتی پارێزگای نەجەف بەسەرکردەوە،بۆ بەدواداچوونی کۆتا کارەکانی جێبەجێکردنی بەزووترین کات وبەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ.
بەڕێز وەزیر جەختیکردەوە،کەدروستکردنی تەسفیراتی نەجەف لەچوارچێوەی پلانی ئێستای وەزارەتە بەکەمکردنەوەی قەرەباڵغی نێو هەموو گرتووخانەکان لەمیانی دروستکردنی بەشی نوێی گرتووخانە گونجاو لەگەڵ پێوەرەکانی مافەکانی مرۆڤ وبەپێی کارنامەی حکومەت.
د.شوانی لەمیانی سەردانەکەی جەختیشیکردەوە لەچارەسەرکردنی هەموو ئاڵنگارییەکانی بەردەم کارەکان ونەهێشتنی بەربەستەکان بۆ پەلەکردن لەجێبەجێکردنی پرۆژەکە،وگرنگی پابەندبوون بەپێوەرە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لەبەشەکانی چاکسازیدا.
بەڕێز وەزیر سوپاس وپێزانینی خۆی ئاڕاستەی ئیدارەی خۆجێی پارێزگای نەجەف کرد لەپای هاریکاری بەرهەمداری نێوان وەزارەت وپارێزگاکە بۆ تەواوکردنی ڕێوشوێنی گرتووخانە وفەرمانگە دادییەکان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتی لەپێناو بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیان دەکرێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP