عیراق بۆ ماوەی دە رۆژ خۆپیشاندان قەدەغە دەکات

عێراق
09:43 - 2025-05-11


لەئەمڕۆوە هەرجۆرە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەک لە عیراق قەدەغە دەکرێت و هەتاوەکو 10رۆژ هیچ مۆڵەتێک بە خۆپیشاندان نادرێت و وەزارەتى ناوخۆى عیراقیش رایدەگەیەنێت  هەر سەرپێچیەک بکرێت لێپێچینەوە دەکرێت.
وەزارەتى ناوخۆى عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکراى دەکات: " لە ئەمڕۆوە  واتە 11ى 5ى 2025 تا 20ى ئەم مانگە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لە عیراق قەدەغە دەکات.
بە گوێرەى راگەیەنراوەکە هێزە ئەمنیەکان هەموو رێوشوێنێکى یاسایى دەگرنەبەر لە دژى هەر جۆرە ناڕەزاییەتیەک.
 وەزارەتى ناوخۆ دەشڵێت: ئەم رێوشوێنە بۆ پێشوازى و پاراستنى ئەو میوانانەیە  کە بەشدارى لە لوتکەى وڵاتانى عەرەبى لە بەغدا دەکەن، کە بڕیارە لە 17ى ئەم مانگە  بەڕێوەبچێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP