شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی ٣ کەسی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە قاچاخ و ساختەکردنی دراو

عێراق
12:56 - 2023-04-04

ئەمڕۆ سێشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی ٣ کەسی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە قاچاخ و ساختەکردنی دراو لە بەغدا و کەرکوک.

شانەکە، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای کەرکوک، دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری، توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن کە بڕی 400 هەزار دۆلاری پێبووە کە بەنیازی قاچاخی بووە".

لە بەغدای پایتەختیش، شانەکە ئاماژەی بەوەکردووە، مەفرەزەکانی شانه‌کە "توانیویانە لە بۆسەیەکی توند و تۆڵدا دوو کەس دەستگیربکەن، بە بڕێکی زۆر پارەی ساختەوه‌، لە ڕۆژهەڵاتی پایتەخت".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا پشتڕاستکراوەتەوە، "تۆمەتباره‌كان و لەگەڵ کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوه‌كانیان رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP