هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی درۆنێكی سه‌ربه هێزه‌كانیان له باشووری كه‌ركوك راگه‌یاند، كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی میكانیكی-یه‌وه بووه.
ئه‌مڕۆ22 ی نیسانی 2023 له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاندووه: "به‌یانیی رۆژی 22ی نیسان درۆنێكی هاوپه‌یمانان به‌هۆی كێشه‌یه‌كی میكانیكی له باشووری كه‌ركوك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق چاودێریی ناوچه‌كه‌یان كردووه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان درۆنه‌كه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه و شوێنه‌كه‌یان پاككردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی ۆئه‌وه‌شكردووه:" كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه و ته‌قاندنه‌وه‌ی هیچ زیانێكی بۆ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه نه‌بووه".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو كه:" درۆنه‌كانی هاوپه‌یمانان توانای هه‌واڵگری و چاودێریی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق دابینده‌كه‌ن و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش یارمه‌تییان ده‌ده‌ن."
ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند:"درۆنێك له ده‌ره‌وه‌ی سنووری پارێزگای كه‌ركوك له ناوچه‌كانی خوورماتو له سنووری باشووری پارێزگای كه‌ركوك كه‌وتووه‌ته‌وه خواره‌وه".
هاوكات له چه‌ند په‌یج و پێگه‌یه‌ك له سۆشیالد میدیای نزیك له حه‌شدی شه‌عبی، ئاماژه بۆئه‌وه‌كرا:" كه ئه‌و درۆنه‌ی كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه، سه‌ربه سوپای ئه‌مریكایه و له ناوچه‌كانی ئامرلی و خورماتو به "مووشه‌كی خراوه‌ته‌خواره‌وه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP