ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیلانێكی تیرۆرستیی بۆ په‌لاماردانی بازاڕه‌كانی كه‌ركوك پووچه‌ڵده‌كاته‌وه‌و گه‌وره تیرۆرستێك و یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ستگیرده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له ئۆپراسیۆنێكدا، پیلانێكی تیرۆرستییان بۆ به‌ئامانجكردنی بازاڕه‌كانی كه‌ركوك له سنووری شاره‌كه له‌لایه‌ن تاقمی تیرۆرستی داعشه‌وه پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌و دوو تیرۆرستشیان ده‌ستگیركردووه كه یه‌كێكیان به‌رپرسێكی دیاری نێو تاقمه‌كه‌یه كه‌به (ئه‌بو دوجانه) ناسراوه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه كه ئۆپراسیۆنه‌كه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایش له كه‌ركوك و به‌هه‌ماهه‌نگیی فه‌رمانده‌یی باره‌گای ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و فه‌رمانده‌یی پۆلیس و به‌هاوكاری هه‌واڵگریی، ئه‌نجامدراوه.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه:"له‌دوای چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌م له په‌لاماردانی خاڵێكی پۆلیسی ناوخۆ له پارێزگاكه له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌نجامدراوه.
ئاشكراشیكردووه:" هه‌ردوو تیرۆریستەكه دانیان بەوەدا ناوە کە بە مەبەستی ناسەقامگیرکردنی ئاسایش و تێكدانی دۆخی ئه‌منی و پشێویی نانه‌وه‌و لە ڕێگەی زنجیرەیەک تەقینەوەوه، لە ڕۆژانی داهاتوودا هاووڵاتیان و هێزه ئەمنییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە بکەنە ئامانج به‌تایبه‌ت لە بازاڕە گشتییەکان و شوێنه قەرەباڵغه‌كان.
باسی له‌وه‌شكردووه:" له میانی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، تیرۆرستی به‌ناو (ئه‌بو دوجانه) کە بەم دواییە بەیعەتی بۆ داع ـ ش نوێکردەوە، پێشتر چه‌ندین تاوانی تیرۆرستی ئه‌نجامداوه."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP