ئیداره‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا به‌راورد به هه‌فته‌ی ڕابردوو 61 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه.
ئیداره‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا له ڕاپۆرتی هه‌فتانه‌یدا ئاشكرایكرد، ئه‌مریكا هه‌فته‌ی ڕابردوو، له نۆ ده‌وڵه‌ته‌وه ڕۆژانه پێنج ملیۆن و 395 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هاورده‌كردووه و هه‌ر ڕۆژێك 18 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیادیكردووه.
ئیداره‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌هاورده‌كردنی نه‌وتی عیراقه‌وه ڕوونیكرده‌وه، هاورده‌كردنی نه‌وت له عێراقه‌وه ڕۆژانه 180 هه‌زار به‌رمیل بووه و به‌راورد به هه‌فته‌ی ڕابردوو 61 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه، چونكه له هه‌فته‌كانی رابردوودا له عێراقه‌وه رۆژانه 241 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هاورده كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP