سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی ئێران ده‌كات

عێراق
10:51 - 2023-04-24

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانێكی د.له‌تیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری  بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.

 ئاژانسی هه‌واڵی ئێران (ئیرنا) ڕایگەیاندووە، "حسێن ئەمیر عەبدوللاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی لە هاوتا عێراقییەکەی فوئاد حسێن کردوه‌ و سه‌باره‌ت به‌ پەیوەندییەكانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پرسە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێکردووە".

 وە وەزیری دەرەوەی عێراق "خۆشحاڵی خۆی بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعودیە دەربڕییوه‌ و ڕاشیگەیاندوه‌:" سەرۆک کۆماری کۆمار د.له‌تیف ڕەشید بەم زووانە سەردانی تاران دەکات".

 بەگوێرەی ئاژانسەکە، وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات، "بۆچوونیان لەبارەی چەند پرسێکەوە ئاڵوگۆڕ کردووە، لەوانە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، یەکێتیی ئەوروپا، پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر". 
هەردوولاش جەختیان لە "فراوانکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی هەماهەنگی و ڕاوێژکاری بەردەوام لەسەر پرسە جیاوازەکان کردووەتەوە."

مانگی رابردوو، "ئیبراھیم رەئیسی" سەرۆک کۆماری ئێران لەڕێی "محەمەد ئال سادق" باڵیۆزی ئێرن لە عێراق بانگھێشتنامەی رەسمی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق نارد بۆ سەردانکردنی تاران، سەرۆک کۆماری عێراقیش رایگەیاندبوو کە بەزووترین کات سەردانەکە ئەنجام دەدات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP