نرخی زێڕ ئه‌مڕۆ دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی دوای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی له به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سودی بانكی له ئه‌مریكا له مانگی داهاتودا بوه‌ته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر نرخی ئه‌و كانزایه دروست ببێت، یه‌ك ئۆنسه گه‌یشته هه‌زار و 983 دۆلار.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند، بانكی ناوه‌ندی هێشتا پێویستی به به‌رزكردنه‌وه‌ی سودی بانكییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌ڵاوسان كۆنتڕۆڵ بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێشبینی ده‌كرێت بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا له 4ی مانگی داهاتودا رێژه‌ی سود به‌رزبكاته‌وه، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت بانكی ئینگلته‌را له 11ی ئایاردا ڕێژه‌ی سودی بانكی بۆ 4.5% به‌رز بكاته‌وه.
لای خۆیه‌وه، محه‌مه‌د حسێن، له زه‌ره‌نگه‌ری نیاز له سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یار 21 به 407 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP