موهه‌نه‌د خه‌زره‌جی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێداگرن له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه به‌و ره‌شنوسه‌ی ئێستای، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری سنوردار له پڕۆژه‌كه‌دا بكرێت به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ یاسا و ده‌ستوردا بگونجێت.
وتیشی: پڕۆژه‌یاسای بودجه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان و دۆخی ئابوری وڵات ده‌بێت، بۆیه له‌وه زیاتر رێگه به‌دواخستنی ناده‌ن و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا په‌سه‌ند ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت په‌سه‌ندكردنی بودجه په‌ك بخه‌ن بۆ مه‌به‌ستی كه‌سی و حزبی خۆیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌زانن كه بودجه‌كه بۆ سێ ساڵه و چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژیدا تێدا جێگه كراوه‌ته‌وه، كه ده‌توانێت ژێرخان و ئابوری وڵات به ته‌واوی ببوژێنێته‌وه.
ده‌شڵێت، ئه‌وان له‌رێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌وه ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ن به حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی تاوه‌كو كارنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، به‌تایبه‌ت كه پڕۆژه‌ی بودجه له ئاست خواستی هاوڵاتیانه و بودجه‌یه‌كه بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابوری وڵات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP