چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێم و عیراق دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن: پێویسته كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك دابنرێت.
دژی دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك، چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێم و عیراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامداو رایانگه‌یاند: پێویسته بڕیارێكی له‌وجۆره به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه‌كان و پرسپێكردنیان بدرێت، نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و هه‌ره‌مه‌كی.
راشیانگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی ناوچه‌كه ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك و به‌ره‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان بێت، هاوكات كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن بێت نه‌ك سه‌ر به پارتی بێت.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد: هاووڵاتیانی پارێزگای موسڵ زۆر نیگه‌رانن بڕیاره خۆپیشانی سه‌رتاسه‌ری دژی دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك ئه‌نجام بده‌ن، هاوكات سوپاسی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقیان كرد، كه له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی پێداون و پێ وتون جارێ خۆڕاگر بن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP