وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم كۆبوونه‌وه‌

عێراق
13:28 - 2023-04-27

ئەمڕۆ پێنج شەممە  27ی نیسانی 2023 ، وەفدێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  بە سەرۆکایەتی رەفعەت عەبدوڵا بریاردەری  کارگێری مەکتەبی سیاسی لەگەڵ رزگار حاجی حەمە و خالید شوانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و نزار ئامێدی  وەزیری  ژینگە ، لە شاری بەغدا سەردانی عەمار ئەلحەکیم سەرۆکی ڕەوتی ئەلحیکمەیان کرد .

لە کۆبونەوەکەدا  وەفدی  هەردوولا وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی گشتی وڵات تەئکیدیان  لە پتەوکردنی  پەیوەندیەکانی  نێوانیان کردەوە . بودجەی عێراق ویاسای هەڵبژاردنەکان  بەشێکی تری گفتوگۆکانی کۆبونەوەکە بوو کە بیروڕایان لەبارەوە ئالوگۆِرکرا و لێکتێگەیشتن لەبارەیانەوە  هەبوو .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP