رەفعەت عەبدوڵا سەردانی دیوانی وەزارەتی دادی عێراقی کرد و لە لایەن دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد پێشوازی لێکرا

عێراق
13:47 - 2023-04-27

لەمیانی سەردانەکەیاندا بۆ بەغدا رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری ده‌سته‌ی کارگێری مەکتەبی سیاسی لەگەڵ رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی وئەندازیار نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عیراق سەردانی  دیوانی وەزارەتی دادی  عێراقی کرد و  لە لایەن دکتۆر خالید شوانی وەزیری  داد  پێشوازی لێکرا .

لە دیدارێکدا وەزیری داد  ئەرکەکانی وەزارەتەکەیانی  خستە ڕوو کە لە گشت پرسە قانونیەکانی دامەزراوەکانی حکومەتی فیدراڵیدا ئەوان هەموو هەوڵێکیان خستۆتە کار تا یاسا سەروەربێت و مافی وەک یەکی و یەکسانی لە هەموو یەکە ئیداریەکاندا  بۆ هەموو لایەک رەچاوبکرێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP