وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی و مالیكی كۆده‌بێته‌وه‌

عێراق
16:46 - 2023-04-27

ئه‌مڕ‌ۆ پێنج شه‌ممه‌  27ی نیسانی 2023، وه‌فدێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  به‌ سه‌رۆكایه‌تی ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا بڕیارده‌ری ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ رزگار حاجی حه‌مه‌ و خالید شوانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و نزار ئامێدی  وه‌زیری  ژینگه‌، له‌ به‌غدا به‌جیا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوونه‌وه‌.

 

له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا وێڕای ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌پته‌وكردن و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان ، پرسی بودجه‌ی عیراق و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق  ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی هه‌ردوو كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی بوون.

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌بوو له‌باره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی مافی گه‌لانی عیراق.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP