دیدار و کۆبوونەوەکانی وەفدی باڵای مەکتەبی سیاسی لە بەغدا

عێراق
23:21 - 2023-04-27


ئەمڕۆ پێنج شەممە  27ی نیسانی 2023 ، وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسی بە سەرۆکایەتی رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی هاوڕێ لەگەل رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە شاری بەغدابە ئامادە بوونی ئەندازیار نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عیراق سەردانی دیوانی وەزارەتی دادی عێراقی کرد و لە لایەن دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد پێشوازیان لێکرا .
 لە دیدارێکدا وەزیری دادئەرکەکانی وەزارەتەکەیانی خستەڕوو کە لە گشت پرسە قانونییەکانی دامەزراوەکانی حکومەتی فیدراڵیدا ئەوان هەموو هەوڵێکیان خستۆتەکار تا یاسا سەروەربێت و مافی وەک یەکی و یەکسانی لە هەموو یەکە ئیدارییەکاندابۆ هەموو لایەک رەچاوبکرێت.

 پاشان وەفدەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی سەماحەتی عەمار ئەلحەکیم سەرۆکی  ڕەوتی ئەلحیکمەیان کرد.

لەدیدارێکدا وەفدی هەردوولا وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی گشتی وڵات، تەئکیدیان لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوانیان کردەوە وپرسی بودجەی عێراق وقانونی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەشێکی تری گفتوگۆکانی کۆبونەوەکە بوو کە بیروڕایان لەبارەوە ئالوگۆِرکرا .
هەر لەچوارچێوەی دیدار وکۆبونەوەکانی وەفدی باڵای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ حزب ولایەنە عێراقیەکان لە شاری بەغدا  نیوەڕۆی ئەمڕۆ  سەردانی نوری مالیکی ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەیان کرد.
 لە دیدارێکدا  وێرای تەئکید کردنەوە لە پەیوەندییەکانی هەردوولا ،  بودجەی گشتی عیراق و قانونی هەڵبژاردنەکان لەو تەوەرانە بوون گفتوگۆی دۆستانەیان لە بارەوە کرا کە بە جۆرێک رێککەوتنیان لەسەر بکرێت لە بەرژەوەندی مافی گەلانی عێراق بێت.
هەر لە درێژەی سەردانەکەیاندا بۆ شاری بەغدا وەفدە باڵاکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محمد حەلبوسی سەرۆکی پارلەمانی عێراق کۆبونەوە ولەدیدارێکدا هەردوولا تەئکیدیان لەوە کردوە کە بەپێی بنەما دەستورییەکان مافی گەلانی عێراق پارێزراوبێت و لەداڕشتنی هەر قانونێکدا ڕەچاوی ئەوە بکرێت، بە تایبەتیش لەپرسی بودجە و قانونی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا.
 هەرلەچوارچێوەی دیدار و کۆبونەوەکانی وەفدی  باڵای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ حزب ولایەنە سیاسیەکانی عێراقدا پاش نیوەڕۆی  پێنج شەممە  ٢٧  لە شاری بەغدا سەردانی ئەبو کەرار ئەلفرێجی  ئەمینداری گشتی حیزبی ئەلفەزیلەیان کرد، لە کۆبونەوەیەکدا  وێرای تەئکیدکردنەوە لە پەیوەندیە لە مێژینەکانی نێوانیان مەسەلەی قانونی هەڵبژاردنەکانی عێراق  وبودجەی گشتی بە لێکتێگەیشتنی زیاترەوەگفتوگۆیان لەسەر کرا.                
هەر لەدرێژەی سەردان و دیدارەکانی وەفدی باڵای  یەکێتی  سەرلەئێوارەی پێنج شەممە  لە شاری  بەغدا وەفدەکە سەردانی هادی ئەلعامری  سەرۆکی رێکخراوی بەدر یان کرد و تەئکیدکردنەوە لە پەیوەندی  نێوان هەردولا  وبودجەی گشتی و قانونی هەڵبژاردنەکانی ئێراق  تەوەرەکانی کۆبونەوەکە بوون و بیرو راوی گفتوگۆی چریان لە بارەوە کرا .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP