سەرۆک کۆماری عێراق بەیاوەری خانمی یەکەم و لهسهر بانگهیشتی رهسمی سهرۆك كۆماری ئێران و سهرۆكایهتی وهفدێكی باڵا بەرەو تاران بهڕێكهوت.
ئهمڕۆ شهممه 29ی نیسانی 2023 نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرکۆمار کۆمار، لە ڕاگەیەندراوێکدا، رایگهیاندووه:" د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق بەیاوەری خانمی یەکەم و وهفدێكی باڵا كه پێكهاتووه له وەزیری دەرەوە و کارەبا، سەرچاوە ئاوییەکان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەران، خاکی عێراقییان بەجێھێشت و بەرەو تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێکەوتن."
ئاماژهی بۆئهوهشكردووه:"ئامانج لەم سەردانەی سەرۆککۆمار كه لەسەر بانگھێشتنامەی فەرمی سەرۆککۆماری ئێرانە، تاوتوێكردنی پرسی ئاڵگۆری بازرگانی و وزە و پیوەندیەکانی نێوان ھەردوو وڵات و پرسی ئاو و رەوشی سیاسی ناوچەکەو جیھانه بەگشتیی"
لەم سەردانە فەرمیەی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری زنجیرەیەک دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام بدات کە گرنگترینیان لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران و ھەروەھا لەگەڵ رابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP