سه‌رۆك كۆمار پشتیوانیی خۆی بۆ كرێكاران دووپاتده‌كاته‌وه‌

عێراق
10:10 - 2023-05-01



د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی كرێكارانه‌وه‌، پشتیوانی خۆشی بۆ کرێکارانی عێراق دووپاتکردەوە.

د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکیدا بەبۆنەی رۆژی جیھانی کرێکارانەوە رایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی لە کرێکارانی عێراق دەکات و بە رێز و پێزانینەوە لە خەبات و شۆڕشیان لە پێناو بنیاتنان و بوژانەوەدا دەڕوانن.

جەختیشیکردووەته‌وە لە، پشتیوانیکردنی کرێکارانی عێراق، بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان و بەشداریکردنیان لە بنیاتنانەوەی سبەینێیەکی باشتر و داھاتوویەکی گەشەکردوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP