ئاسایشی نیشتمانیی به‌هاوكاری ئاسایشی سلێمانی ژماره‌یه‌ك تیرۆرست ده‌ستگیرده‌كات

عێراق
13:13 - 2023-05-01


ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ده‌ستگیركردنی 6 تیرۆرستی داواكراوی له‌ سێ‌ پارێزگادا راگه‌یاند، كه‌ دووان له‌و تیرۆرستانه‌ له‌ كه‌ركوكه‌، له‌ پارێزگای ئه‌نباریش به‌هاوكاری ئاسایشی سلێمانی، تیرۆرستێكیان ده‌ستگیركردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" هێزه‌كانیان له‌ سێ‌ پارێزگادا (6) تیرۆرستی تۆمه‌تبار به‌مادده‌ی (1/4) تیرۆر ده‌ستگیركردووه‌.

 ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" له‌ شاری به‌غدا 3 تیرۆرستیان له‌ شوێنی مانه‌وه‌یان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ یه‌كێك له‌و تیرۆرستانه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵاتبو.

راشیگه‌یاندووه‌:" له‌ پارێزگای كه‌ركوكش مه‌فره‌زه‌كانیان له‌ بۆسه‌یه‌كدا دوو تیرۆرستیان ده‌ستگیركردووه‌"
 
باسی له‌وه‌شكردووه‌:"له‌ پارێزگای ئه‌نبارش به‌هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی تیرۆرستێكیان ده‌ستگیركردووه‌"

روونشیكردووه‌ته‌وه‌:"دوای تۆماركردنی وته‌كانیان سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ره‌وانه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون تا رێوشوێنی پێویستیان به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP