ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه كە سه‌ركه‌وتنی بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت كه په‌یوه‌ندیداره به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێگاكانی له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا.
حه‌یده‌ر حه‌نون، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق له‌سه‌ردانێكیدا بۆ نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌ی له شاری نه‌جه‌ف، رایگه‌یاند، "ده‌بێت كاره‌كانی ده‌سته‌كه به‌پێی یاسا بێت، له‌ژێر چه‌تری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا بێت و هیچ شتێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه پێشكه‌ش نه‌كات، وتیشی، دواكه‌وتن له لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كان و پێشكه‌شنه‌كردنیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، هه‌مو ئه‌مانه به پاداشتێك بۆ گه‌نده‌ڵكاران داده‌نرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هۆشداری ده‌ده‌ین له موجامه‌له‌ی گه‌نده‌ڵكاران یان هه‌وڵدان بۆ ڕێگریكردن له لێپرسینه‌وه‌یان و دادگاییكردنیان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌دوای هه‌ركه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێین كه به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه دیاریكراوه‌كاندا بگه‌ڕێت جگه له به‌رژه‌وه‌ندی وڵات به مه‌به‌ستی تێكدانی ڕه‌وتی دادپه‌روه‌ری".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP