ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دهڵێت:" پارتی رێگریکردووه لە گەڕانەوەی ئاوارەکان و تێپەڕبوونی یاسای ھەڵبژاردن.
وەعد قەدۆ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامهوانییدا ئاشکرای کردووه:" پێش مانگێک یەکێک لە ھۆکارەکانی بەردەم تێنەپەڕاندنی یاسای ھەڵبژاردنەکان، مەرجی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، بۆ کردنەوەی بنکەی دەنگدان لە کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای دھۆک."
به بڕوای ئەو پەرلەمانتارە كه له پێكهاتهی شهبهكه، پارتی سوودمەندە لە نەگەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ زێدی خۆیان، چونکە بهدهستهێنانی دهنگهكانیانی بۆ ههڵبژاردن كردووه، ھەروەھا رێگەش بە گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان لە کەمپەکانی ھەرێمەوە بۆ ناوچەکانیان نادرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP