وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی نیسانی ئاشكرا كرد

عێراق
13:47 - 2023-05-02


وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردەو داهاتی نەوتی له‌ مانگی نیسانی 2023 ئاشكراكرد، به‌پێی ئامارەکەش، زیاتر له‌  98 ملیۆن و600 هەزار بەرمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌و داهاته‌كه‌شی زیاتر لە حەوت ملیار و 796 ملیۆن دۆلار بوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوت ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی نیسانی 2023 گەیشتووه‌تە 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیل، کۆی گشتی داهاتەکەشی حەوت ملیار و 796 ملیۆن دۆلار بووه‌.
 
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو: "کۆی ئەو بڕە نەوتەی له‌ مانگی نیسان، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە کراوە،98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیل بوە، هیچ بڕە نەوتێکیش لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە رەوانەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە. 

 له‌ راگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش كه‌:"تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک بە 79.04 دۆلار بووە کە رۆژانە سێ ملیۆن و 288 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە."

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا (سۆمۆ) رایگه‌یاندبو، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئاداری 2023 گەیشتووەته‌ 100 ملیۆن و 913 هەزار و 27 بەرمیل، کۆی گشتی داهاتەکەشی حەوت ملیار و 506 ملیۆن و 401 دۆلار بووه‌، بەتێکڕا هەر بەرمیلێکیش بە 74.385 فرۆشراوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP