عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕێنماییه‌كی سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له بازاڕه ناوخۆییه‌كان له دو پارێزگا ده‌ركرد، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوانی ڕێكخراو هه‌ڵمه‌تێكێكی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كان ده‌ستپێكرد.
جه‌ماله‌دین عه‌بدولڕه‌زاق به‌ڕێوبه‌ری به‌شی تاوانی ڕێكخراو له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ نرخه‌كان له بازاڕ و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل، بڕیاردرا ڕێگری بكرێت له مامه‌ڵه‌كردن به كڕین و فرۆشتن به دۆلاری ئه‌مریكی و پابه‌ندبون به دراوی ناوخۆیی .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه‌كان گه‌ڕان و به‌دواداچونیان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه له بازرگانان و خاوه‌ن پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل بۆئه‌وه‌ی مامه‌ڵه به دۆلار نه‌كه‌ن، ئامانجی ئه‌م رێنماییه‌ش به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی دیناره به‌رامبه‌ر به دۆلار.
هاوكات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانی ڕێكخراو، له به‌غدای پایته‌خت، هه‌ڵمه‌تێكی هاوشێوه‌ی ئه‌نجامدا و به‌ڵێنی له خاوه‌ن پێشانگا و كۆمپانیا بازرگانییه‌كان وه‌رگرت كه مامه‌ڵه به دۆلار نه‌كه‌ن و پاڵپشتی دیناری عێراقی بكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP