دوای ماوەیەک لە مانەوەی لە نەخۆشخانە و ململانێ لەگەڵ نەخۆشیەکی سەخت، هونەرمەند و تیۆریزانی هونەری شێوەکاری گارا رەسوڵ، ئێوارەی دوێنێ ھەینی لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
گارا رەسوڵ لەدایکبووی ساڵ 1955ی شاری كهركوكه و وێڕای دەسترەنگینی باڵای لەکاری هونەری شێوەکاری، شارەزایی باشی لە مێژووی هونەردا هەبوو، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە مێژووی هونەر لە زانکۆی کۆڵنی ئەڵمانیا و خاوەنی چەندین بەرهەمە وەک نوسەر و رەخنەگری هونەری.
ژیاننامەی گارا رەسوڵ،
لەزمانی خۆیەیەوە بیناسن:
ناوم گارا رسول. ساڵی تەخەروجم لە زانکۆی موسل ١٩٨٢.لەوێ جگە لە جیۆلۆجی هونەری رەسمیشم خوێند لای مامۆستان پاشان بووم بە پێشمەرگە . لە ١٩٨٤ وڵاتم بەجێ هێشت. ١٩ مانگ لە ئێران مامەوە. ساڵی ١٩٨٦ گەیشتمە ئەڵمانیا . لەوکاتەوە لەوێ وەکوو هونەرمەند کاردەکەم. لەساڵی ١٩٨٨ لە سەندیکای هونەرمەندانی ئەڵمانیا وەرگیرام . لە ساڵی ١٩٩٠ دەستم بەخوێندن کرد (مێژووی هونەر) لە زانکۆی گۆتنگن لە ساڵی ٢٠١٠ لە زانکۆی کۆڵۆنیا بە پلەی ماجستێر ئارتیوم تەواومکرد. لەساڵی ١٩٩٧ خەڵاتی هونەری (شمت فۆکنهاوزن)م وەرگرد خوێندنەکەم لە بواری : مێژووی هونەر- زانستی هونەر- پەروەردەی هونەری- وێنە لە کولتووری ئیسلامی. جگە لەو خوێندنە تیوریە زمارەویێکی زۆرم هەیە لە پێشانگای تایبەتی و بەشداری لە پێشانگا گشتێکان. بابەتی کارەکانم جێگاکانی یادەوەرین. کەرکووک بۆ نمونە. ئئستا کیتابێکم بەزمانی کوردی هەیە بەناونیشانی (هونەری شێوکاری مۆدێرن) ولەم ماوەیەیش وزارەتی رۆشەنبیری میسر کتیێکم بۆ چاب دەکا بەناونیشانی (الحداثة في الفن التشكيلي)
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP