یاسر ئه‌سكه‌نده‌ر وتوت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 له ماوه‌ی 10 ڕۆژی داهاتودا په‌سه‌ند ده‌كرێت.
وتیشی، رێژه‌ی كورتهێنان كه باسده‌كرێت ته‌نها خه‌مڵاندنه‌و خه‌رجیه‌كانیش هیچ ساڵێك وه‌ك خۆیان جێبه‌جێناكرێت.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌واوبونی گفتوگۆی بڕگه‌كانی ڕه‌شنوسی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی ڕاگه‌یاند ، له‌ئێستادا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 ئاماده‌یه بۆ ده‌نگدان.
پێشتریش، سالم عه‌نبه‌كی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبو، كورتهێنانی دارایی له بودجه‌ی ساڵی 2023 ده‌گاته 64 ترلیۆن دینار، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر و نیگه‌رانكه‌ره له‌هه‌مو رویه‌كیشه‌وه ئاسته‌نگ دروستده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكردوه كاركردنی لیژنه‌ی دارایی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆ ڕێگریكردن له كاریگه‌ریی سه‌ختی هه‌ڵاوسان له ژێر ڕۆشنایی ناسه‌قامگیری بازاڕی جیهانی نه‌وت به‌رده‌وامبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP