سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، داهاته نانه‌وتییه‌كانی عێراق له ساڵی 2022دا زیاتر گه‌یشتووه‌ته %4.7ی تێكڕای گشتیی داهات.
له خشته‌یه‌كدا كه سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویكردووه‌ته‌وه هاتووه، له ساڵی رابردوودا عێراق به رێژه‌ی %4.7 داهاتی نانه‌وتی هه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌راورد به ساڵی 2020 به‌رزبووه‌ته‌وه كه رێژه‌یه‌كه %4.4 بووه، به‌ڵام به‌راورد به 2021 كه‌میكردووه كه له‌و ساڵه‌دا گه‌یشتووه‌ته %8.
دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ده‌كات كه رێژه‌ی داهاتی نانه‌وتی له ساڵی 2023دا بۆ %5.2 به‌رزببێته‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2024دا جارێكی دیكه دابه‌زێت بۆ %5.1.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP