خالد نه‌داوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنانی دانه‌وێڵه له وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق رایگه‌یاند، به‌پێی پێشبینییه‌كانیان به‌رهه‌می ئه‌مساڵی گه‌نمی جوتیارانی عێراق ده‌گاته زیاتر له چوار ملیۆن تۆن و له ئێستاشدا رۆژانه نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار تۆن گه‌نم به بازاڕ ده‌كرێت.
وتیشی، تائێستا به سێ قۆناغ پاره‌یان له وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رگرتووه و بۆ هه‌ر قۆناغێكیش ٥٠٠ ملیار دینار بووه و به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شكراوه.
خالد نه‌داوی باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌م وه‌رزه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت بۆ به زوویی وه‌رگرتنی به‌رهه‌می جوتیاران و پێدانی شایسته داراییه‌كانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی جوتیاران گه‌نمه‌كه‌یان راده‌ست ده‌كه‌ن یان رۆژی دواتر پاره‌كه‌یان وه‌رده‌گرن و ئه‌مه‌ش جوتیاران هان ده‌دات بۆ زیادكردنی كشتوكاڵكردن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP