وه‌زیری داد به‌ مۆنۆمێنت كردنی نوگره‌سه‌لمان ده‌خاته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

عێراق
18:52 - 2023-05-17


سالار مەحمود، چالاکی بواری جینۆساید و ئەنفال و سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان رایگەیاند، خالید شوانی وەزیری دادی عیراق رەزامەندی دەربڕییه‌وه‌ له‌سه‌ر گۆڕینی قه‌ڵای نوگره‌ سه‌لمان بۆ موزەخانەو یادگەی لەبیرنەردن و شوێنەواری تاوانەکانی کۆمەڵکوژی ئەنفال و تاوانەکانی تری گەلانی عێراق.
 
سالار مەحمود لە ئه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگەیاندووه‌، "قەڵای نوگرە سەلمان لە دروستکردنییەوە تا روخانی رژێمی بەعس وەک زیندان و گرتوخانە بەکارھاتوە، بەتایبەتیش زیندانیانی ئەنفال و تاوانە مەترسیدارەکانی تر لە عێراق، بەمەبەستی بەکارھێنانی بیناکەو گۆڕینی بۆ موزەخانەو یادگەی لەبیرنەردن و شوێنەواری تاوانەکانی کۆمەڵکوژی ئەنفال و تاوانەکانی تری گەلانی عێراق، سەردانی وەزیری دادی عیراق خالید شوانیم کرد، داواکاری بەدواداچون و راپەڕاندنی ئەو ئەرکە گرنگەم خستە بەردەستیان". 
 
ئاشكراشیكردووه‌:"وەزیری دادی عێراق بەڵێنیداوە بەجددی کار لەسەر ئەو پرسە بکات و بە بەشێک لە ئەرکەکە ھەستاوە، ھەروەھا لە دیدارەکەدا باس لە پرسی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و داخوازی کەسوکاری قوربانیانی جینۆساید و ئەنفال و دۆسیەی جینۆساید لەسەر حکومەتی عیراقی فیدڕاڵ کرا.
 
باسی له‌وه‌شكردووه‌:"زیندانی نوگرە سەلمان، یەکێک لە زیندانە بەناوبانگەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەکەوێتە خواروی عێراق پارێزگای سەماوە نزیک لە قەزای سەلمان، نزیک لە سنوری وڵاتی سعودیە، ناوچەیەکی سەحراو بەدەوی نشینە."


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP