سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا له‌وه‌رزی هاویندا به‌نرخی بازرگانی گاز به‌مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بدرێت.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگارانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق، جگه له‌هه‌رێم، كۆبوه‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاتووه، سودانی فه‌رمانی به‌سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كانی عێراق كـرد جـگـه له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی 2023دا زه‌وی بۆ دروستكردنی خوێندنگا ته‌رخانـبكه‌ن و هـییچ بــڕه پاره‌یه‌كیش كه‌له‌بودجه‌دا بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخانكراوه !! نه‌گێڕنه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت، به‌ڵكو له‌ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كانی دیكه‌دا خه‌رجبكرێت و، به‌دواداچوون بۆ كوالێتی پڕۆژه‌كان بكرێت.
داواشیـكردوه، له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی هاویندا سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌ستبكه‌ن به‌فرۆشتنی گــاز به‌موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان به‌نرخی بازرگانی، تــا بتوانن پێداویستییه‌كانی هاوڵاتییان له‌پێدانی كاره‌با پڕبكه‌نه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP