سەرۆک کۆمار تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری مام جەلال تاڵەبانی دادەنێت

کوردستان
11:58 - 2023-05-19

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، لەگەڵ خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەمڕۆ هەینی 19-5-2023 سەردانی مەزاری خوالێخوشبو سەرۆک کۆماری پێشوو مام جەلال تاڵەبانی کرد.
سه‌رۆك كۆمار ، تاجەگوڵینەیەکی لەسەر مەزاری خوالێخوشبو مام جەلال دانا و سوورەتی فاتیحەی بۆ گیانی پاکی خوێندەوە، لەسەردانەکەدا وەزیری کۆچ و کۆچبەران، ئیڤان فایەق یاقوب و ژمارەیەک لە کەسایەتی وگەورە  بەرپرسان و کۆمەڵێک ئەکادیمی و نووسەران یاوەری بوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP