به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عیراق ده‌ستگیركردنی سێ تۆمه‌تباری له‌پارێزگاكانی به‌غداو كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌ئۆپراسیۆنی پێشوه‌خته‌و هه‌وڵی بێ‌وچان، به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه، له‌هه‌ڵمه‌تێكدا توانرا سێ تاوانبار ده‌ستگیربكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و كه‌سانه له‌ناوچه‌كانی ئه‌بوغرێب، تارمییه و دبس ده‌ستگیركراون، كه‌به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه داواكرابوون.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه‌تۆمه‌تباران له‌دوای ده‌ستگیركردنیان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌و، ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی داواكاریی كراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP