ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی مانگی نیسانی ڕابردوودا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له‌پارێزگاكانی عیراق، جگه له‌هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی ئاماری حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ی له‌عیراق بۆ مانگی نیسان بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد، له‌و مانگه‌دا، چوار هه‌زارو ٦٤٣ حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له‌دادگاكاندا تۆماركراوه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق ڕایگه‌یاندووه !! له‌چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ٢٣ هه‌زار و ٦٤٣ حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆماركراوه، له‌كاتێكدا له‌ته‌واوی ساڵی ٢٠٢٢دا، نزیكه‌ی ٧٠ هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له‌دادگاكاندا تۆماركراون، كه‌ڕۆژی ده‌كاته ٢٠٠ حاڵه‌ت.
هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته، خراپی دۆخی ئابووری، توندوتیژی خێزانی، له‌سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانن، بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه له‌عیراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP