بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پەیامێکی ھاوخەمی ئاڕاستەی مستەفا حاجی قادر، سەرۆک ھۆزی شاتری دەکات، بۆ کۆچی دوایی سوھەیلە عەلی بەگی سەلیم بەگی بەگزادەی عەشیرەتی جاف_ی خێزانییەوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ...
بەڕێز کاک مستەفا حاجی قادر،سەرۆک ھۆزی شاتری
بەڕێزان لە خزمانی عەشیرەتی جاف
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سوھەیلە عەلی بەگی سەلیم بەگی بەگزادەی عەشیرەتی جاف) خێزانی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم.
لەخودای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات، سەبووریش بەھەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP