به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێکی عێراقی گه‌مارۆی کەمپی مەخموریان داوه‌و رایانگه‌یاندووه، بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌مپه‌كه چه‌ند ره‌بایه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری داده‌مه‌زرێنن.
غازی فیصل فه‌رمانده‌ی خۆبه‌خش له چیای قه‌ره‌چوخ ، وتی:" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 20ی ئایاری 2023 هێزێكی عێراقی سه‌ربه سوپای عێراق هاتوونه‌ته ده‌وربه‌ری كه‌مپی مه‌خمورو كه‌مپه‌كه‌یان ئابڵوقه داوه."
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:" هێزه‌كه رایگه‌یاندووه به مه‌به‌ستی پاراستنی كه‌مپه‌كه، چه‌ند ره‌بایه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری داده‌مه‌زرێنن"
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو:"دانیشوانی كه‌مپه‌كه له‌و هه‌نگاوه‌ی سوپای عێراق نیگه‌رانن و خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان ده‌ستپێكردووه، رێگریشیانكردووه له ته‌لبه‌ندكردن و كۆنكریتكردنی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP