قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان توركیا وعێراق زیاتر له‌ 20 ملیار دۆلاره‌

عێراق
16:05 - 2023-05-20


کونسوڵی گشتیی تورکیا لە بەسرە و پارێزگاکانی باشوور، محه‌مه‌د ئۆزگون ئارمان ئاشكرایكرد:" قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق بە گشتی بیست ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە."

لە لێدوانێکیدا ئارمان وتی: " بازرگانیی ڕاستەوخۆی نێوان تورکیا و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 14 ملیار دۆلاره‌و ئه‌و بڕه‌شی كه‌ ده‌مینێته‌وه‌ بەسەر پارێزگاکانی دیكه‌ی عێراقدا دابەش دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمپانیا تورکییەکان لە عێراق هه‌مه‌جۆرن و له‌ بواری هه‌مه‌چه‌شن كارده‌كه‌ن، وه‌ك بازرگانی مۆبیلیات و پێداویستییه‌كانی چێشتخانە، جلوبەرگ و کەرەستەی بیناسازی".

كونسڵی توركیا له‌ به‌سره‌ باسی له‌وه‌شكرد كه‌ "کۆمپانیا تورکییه‌ تایبەتمەنده‌كان لەبواری بیناسازیی و ژێرخاندا لە ناوخۆی بەسرە و پارێزگاکانی باشوور بوونیان هه‌یه‌و به‌ ئاشكرا كارده‌كه‌ن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "تورکیا هەوڵدەدات  قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی فراوانتر بكات و ژماره‌ی کۆمپانیاكانشی له‌ عێراق زیادبكات"

به‌ وته‌ی ئه‌و كونسڵه‌ی توركیا" به‌هۆی كواڵیتی باش و نرخی گونجاوی کاڵا و جلوبەرگی تورکی و سەرجەم بەرهەمەکانی دیکە، خواستی هاووڵاتیانی عێراقی له‌سه‌ره‌"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP