مه‌ڕاسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی زێڕینی بله له ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی د. له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عیراق و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق و ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تی حكومی و حزبی و میوانان به‌رێوه‌چوو.
وتاری لیژنه‌ی باڵای خه‌ڵاتی زێڕینی بله له‌لایه‌ن خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه پێشكه‌شكرا و رایگه‌یاند: "ئه‌م مه‌ڕاسیمه ئاوڕدانه‌وه‌ی جدییه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه ژیانی خۆیان بۆ خزمه‌تی گه‌لی كورد و كوردستان ته‌رخان كردووه.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، خه‌ڵاتی زێڕینی بله به‌خشرایه 9 كه‌سی نمونه‌یی كه بریتی بوون له خاتوو نێرگز وه‌ك دایكی نمونه‌یی كه رزگاربووی ئه‌نفاله.
هه‌ریه‌ك له د. محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی وه‌ك نووسه‌ری نمونه‌یی و ئاكۆ جه‌لیل له‌پێناو هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی زمان خه‌ڵاته‌كه‌یان پێبه‌خشرا.
هه‌روه‌ها، حاكم قاسم عوسمان وه‌ك دادوه‌ری نمونه‌یی و بوار نوره‌دین وه‌ك توێژه‌ری نمونه‌یی و مۆرین مه‌كله‌كی وه‌ك چالاكوانی نمونه‌یی و د. ئیسماعیل قه‌مه‌ندار وه‌ك نووسه‌ر و ئه‌كادیمی خه‌ڵاتی زێڕینی بله‌یان پێدرا.
هاوكات، خاتوو ئانكلۆید خه‌ڵاتی دۆستی نمونه‌یی كوردی و جه‌نگیز چاندار خه‌ڵاتی زێڕینی بله‌ی بۆ رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری نمونه‌یی دۆستی كورد پێبه‌خشرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP