شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مڕۆوه هه‌وره‌بروسكه‌و بارانی پچڕپچڕ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و تاوه‌كو رۆژی هه‌ینیش ئه‌م شه‌پۆله به‌رده‌وامی ده‌بێت و له‌هه‌مانكاتیشدا پله‌كانی گه‌رما ڕو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ ئاسمانی هه‌رێم به زۆری نیمچه هه‌ور ئه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هه‌وره بروسكه‌و بارانی پچڕ پچڕ له‌كاته‌كانی ئێواره، له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی سنوری پارێزگای دهۆك و سلێمانی".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئاسمانی هه‌رێم به نیمچه هه‌وری ئه‌مێنێته‌وه ، ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌وری باراناوی له رۆژئاوای عێراقه‌وه چرببێته‌وه به ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆیه پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلێكی خێرای چالاكبونی هه‌وره بروسكه و بارانی پچر پچر زۆرێكی ناوچه‌كان بگرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، بۆ رۆژی هه‌ینی ئه‌گه‌ری تاوه‌باران و هه‌وره‌بروسكه له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆدا له‌هه‌ندێ ناوچه ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP