فراکسیۆنی یەکێتی داوای دابینكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

عێراق
16:10 - 2023-05-24



ئەمرۆ  سێشەممە،  هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی  و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا  گفتوگۆ کرا سەبارەت  بە دۆخی سیاسی وڵات و چەند پرسێکی پەیوەست بە کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی.

فراکسیۆنی یەکێتی داوای کرد سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی بکات لە جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و دانانی بودجەیەکی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە و هەوڵدان بۆ گێڕانەوەی مووچەی پاشکەوتکراوی مووچەخۆرانی هەرێم و پێدانی شایستە داراییەکانی هەموو پارێزگاکان بەیەکسانی و پێدانی مووچەش بکرێتە کاری لەپێشینە و بەهیچ هۆکارێک دوانەکەوێ، هەروەها داواشکرد کە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ ئاساییکردنەوەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP