رەفعەت عەبدوڵا: یه‌كێتی پەرۆشی چارەسەرو دەستپێشخەری بەرپرسیارنەیه‌ بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن

کوردستان
16:34 - 2023-05-24


بۆ ڕێکخستنەوەی  باشتری ئەرکەکان و جۆشدانەوەی  خەباتی ئێستا و ئایندەی چین و توێژەکان لە ناو مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکاندا ، ئەمڕۆ 24  ئایاری 2023 رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بە ئامادەبوونی جوتیار نوری لێپرسراوی مەکتەب و فریال عەبدوڵا لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە پیشەییەکان و سەرتیپ عەلی لێپرسراوی بۆردی وەرزش و  ئەندامانی مەکتەب  کۆبوه‌ووه‌.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، بۆ بەرچاوڕونی زیاتری  ئامادەبوان  ەسەر بارودۆخی سیاسی  کوردستان و عێراق و ناوچەکە ڕۆڵ و پێگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستە ڕوو کە لە رێگەی گفتوگۆی سیاسی  ودبلۆماسیەوە گشت هەولێکی لەگەڵ  لایەنە کوردستانی وعێراقی و  نێردە دبلۆماسیەکان خستۆتە گەڕ بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە ئاسۆی  وڵات و ناوچەکەلەبەرژەوەندی گەلی کوردستان و گشت گەلانی عیراق بێت  لە دابین کردنی گشت مافەکانی هاووڵاتیاندا.

لە بارەی  دوا پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستانەوە  رەفعەت  عەبدوڵا   وتی:" ئەوەی لە رۆژی 22 ی 5 سەرۆکی پارلەمان و پارلەمانتارانی  فراکسیۆنی  یەکێتی گرتیانە بەر تەئکیدکردنەوەی گیانی پەرۆشی یەکێتی  بوو بۆ چارەسەرو دەستپێشخەری بەرپرسیارنە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و ریوشوێنەکانی کاراکردنەوەی  کۆمسیۆن تاکو ببنە بنەماکانی هەڵبژاردنێکی  پاک و بێگەرد ."

 لە  تەوەرێکی  تری کۆبونەوەکەدا  رەفعەت  عەبدوڵا  بریاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی  داوای لە ئه‌ندامانی مەکتەبی رێکخراوە  دیموکراتییەکان کرد بە بەرنامەو پرۆژەی نوێوە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ خزمەتی گشت چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان  و بە هەماهەنگی لەگەڵ مەکتەبەکانی تردا  کار لەسەرپێگەیاندنی  کادری پیشەیی  بکەن .

پاشان جوتیار نوری  لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکان  کارو چالاکی مەکتەبەکەیان لە ماوەی رابووردودا  و بەرنامەی  کاری ئایندەیانی خستە ڕوو کە بۆ نوێکردنەوەی  سەندیکاو رێکخراوەکان لە خۆ ئامادەکردندان  بۆ چەند هەڵبژاردنێک لەناو  رێکخراوەکاندا .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP