وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 22-5-2023 ی په‌رله‌ماندا بینرا پارتی به‌پێكهاته‌كان پرسه نیشتمانییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاده‌كاته‌وه، پێشتریش بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاندبوو:" یه‌كێتی پشتیوانی پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی راسته‌قینه‌یان له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بێت"، لێپرسراوی بۆردی پێكهاته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ده‌ڵێت: پێكهاته‌كان له‌په‌رله‌مان زۆر بچوك كراونه‌ته‌وه‌و كراون به دارده‌ستی لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو، كه یه‌كێتی بۆ مافی پێكهاته‌كان هه‌رگیز ئه‌وه قبوڵ ناكات و ده‌یه‌وێت پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان بن له په‌رله‌مان و نه‌چنه ژێر هه‌ژموونی هیچ حزبێكه‌وه".
هێنانی پێكهاته‌كان بۆ په‌رله‌مان پڕ‌ۆژه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بوو
حه‌سیبه عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی بۆردی پێكهاته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه: مام جه‌لال خاوه‌نی بیرۆكه‌ی هێنانه‌ناوه‌وه‌ی نوێنه‌ری پێكهاته‌كانه له په‌رله‌مانی كوردستان و هیچ حزب و لایه‌نێك بۆی نییه داكۆكیكردن له‌پێكهاته‌كان به یه‌كێتی بفرۆشێته‌وه".
حه‌سیبه عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت." پێكهاته‌كان زۆر بچوك كراونه‌ته‌وه‌و كراون به دارده‌ستی لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ن ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی كردنێكی كارتۆنییه و نه‌یانتوانیوه نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان بكه‌ن، چونكه به ده‌نگی ئه‌وان نه‌چوونه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵكو ئه‌و لایه‌نه سیاسییه به ده‌نگی زێره‌ڤانی ده‌ریچاندوون و خستوونێتییه ژێر هه‌ژموونی خۆیه‌وه، ئه‌وه‌ش خاڵی ناكۆكی یه‌كێتی و پارتییه له‌سه‌ر پێكهاته‌كان و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان له په‌رله‌مان هه‌بێت"،
پێكهاته‌كان رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆیان بگێڕ‌ن
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌وڵیداوه پڕ‌ۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ پێكهاته‌كان به‌رده‌وام بێت و پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌بێت له په‌رله‌مان و هیچ فشارێكیان له‌سه‌ر نه‌بێت، هه‌روه‌ها كورسییه‌كانیان به‌شێوه‌ی جوگرافی راسته‌قینه دابه‌شبكرێن.
حه‌سیبه عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یه‌وێت پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌مان پرۆژه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال بتوانن رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆیان بگێڕ‌ن و هیچ فشار و زه‌ختێكیان له‌سه‌ر نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نوێنه‌ری پێكهاته‌كان ده‌كه‌ن یان ئه‌ندامی ناوچه‌ن یاخود پله‌یه‌كی حزبییان هه‌یه‌و له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه و فه‌رمان وه‌رده‌گرن و مووچه‌شیان هه‌یه".
لێپرسراوی بۆردی پێكهاته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگه‌یاند: "قسه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت پێكهاته‌كان دابه‌ش بكرێن به‌شێوه‌ی جوگرافی راسته‌قینه، چونكه له كه‌لار توركمان و له هه‌ڵه‌بجه كاكه‌یی و له سلێمانی مه‌سیحی هه‌یه، ئه‌گه‌ر دابه‌شبوونی پێكهاته‌كان به مه‌به‌ست نییه، خێره سه‌رجه‌م كورسی پێكهاته‌كان له‌سنووری هه‌ولێر و دهۆكه".
نوێنه‌ری پێكهاته‌كان به ده‌نگی پارتی هاتونه‌ته په‌ڕ‌له‌مان
نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له په‌ڕ‌له‌مانی كوردساتان به ده‌نگی پێكهاته‌كان نه‌بوونه‌ته ئه‌ندام په‌ڕ‌له‌مان، به‌ڵكو به ده‌نگی كادری ناوچه و لق و هێزی ئه‌منی بوونه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
رۆژان شه‌هید حه‌مه‌ڕ‌ه‌ش ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه: "نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له‌په‌ڕ‌له‌مانی كوردستان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان نین و به‌ده‌نگی هێزه‌كانی پارتی هێنراونه‌ته په‌رله‌مان و زۆرینه‌یان كادری پارتین و كارگێڕ‌ی لقه‌كانیانن".
رۆژان شه‌هید حه‌مه‌ڕ‌ه‌ش وتی:"یه‌كێتی دژی پێكهاته‌كان نییه، به‌ڵكو داوای مافی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان ده‌كات، ئه‌وه مام جه‌لال بوو بۆ یه‌كه‌مجار داوای كورسی بۆ پێكهاته‌كانی كردووه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئیتر چۆن ئێستا دژی ده‌بێت"
به‌ناوی پێكهاته‌كانه‌وه ئاسایشی نیشتمانی‌یان تێكداوه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌موو كات باوه‌ڕ‌ی به‌مافی پێكهاته‌كان بووه، به‌ڵام به‌ناوی پێكهاته‌كانه‌وه له په‌رله‌مانه‌وه هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانیی هه‌رێم ده‌درێت.
كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه:"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای راسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال باوه‌ڕ‌ی به مافی پێكهاته‌كان هه‌بووه، به‌ڵام بۆ پێكهاته‌یه‌ك نا كه‌به‌شێك بێت له تێكدانی سازانی نیشتمانی له‌هه‌رێمی كوردستان".
كاروان گه‌زنه‌یی وای وتی:" پێكهاته‌یه‌ك كه به‌ده‌نگی لق و ناوچه‌ی پارتی و هێزی زێره‌ڤانی بوبێت به نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خودی پێكهاته‌كان نه‌بن، هه‌ر چاوه‌ڕ‌وانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت كه‌ببنه هۆی تێكدانی یه‌كڕ‌یزی و سازانی نیشتمانیی"
پێشتر چه‌ند جارێك له‌سه‌ر كورسی پێكهاته‌كان ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك، به‌وهۆیه‌شه‌وه یۆنامی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه پێشنیاری خۆی پێشكه‌ش به یه‌كێتی و پارتی كرد، كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه پێویسته پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان بن له په‌رله‌مان و به‌ده‌نگی پێكهاته‌كانی هه‌رێم ده‌رچن، هه‌روه‌ها پێشنیاری كردبوو پێویسته كورسی پێكهاته‌كان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شبكرێن، به‌ڵام پارتی به‌و پێشنیاره‌ش رازی نه‌بوو و پێشنیاره‌كه‌ی یۆنامی ره‌تكرده‌وه.
ئێستا ده‌نگی پێكهاته‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خواستی حزب و دوور له‌داواكاری راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان به‌كارده‌هێنرێت و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش داوا ده‌كات پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌یان له په‌رله‌مان هه‌بێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه له‌په‌رله‌مان كه به‌فه‌رمانی پارتی ده‌جوڵێنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌دانیشته‌كه‌ی رۆژی 22-5-2023 ی په‌رله‌ماندا بینراو له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كانی پارتی جیانه‌ده‌كرانه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP