بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم عێراق بۆڕی نه‌وتی له‌گه‌ڵ سێ‌ وڵاتی عه‌ره‌بی نۆژه‌نده‌كاته‌وه‌

ئابوری
21:42 - 2023-05-24

دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس و راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، له‌ ئێستادا حكومه‌تی عێراق ھەوڵی نۆژەنکردنەوەی چەند بۆرییەکی نەوت دەدات، لەگەڵ سێ وڵاتی عەرەبیدا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ فەرھاد عەلادین، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری قەتەر ئاشكرایكرد، بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆری نەوتی سعودیە کە لە ساڵانی حەفتاکاندا بوونی ھەبووە دانوستان له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌ردوو وڵاتدا هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد هاوكات، بیر لە کاراکردنەوەی بۆری نەوت لە ڕێگه‌ی سوریاوە دەکرێت، لەگەڵ ھێڵی "بەسرە_عەقەبە"، سەرجەم ئەو بژاردانەش لە توێژینەوەدان لەلایەن راوێژکارانەوە.

راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران په‌یوه‌ست بە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمش، وتی:"لایه‌نی  توركی دەڵێت کێشەی تەکنیکییان ھەیە کە ئاستەنگە لەبەردەم دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت، بەڵام پێدەچێت ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لەئێستادا ئەولەویاتی لێپرسراوانی ئەو وڵاتە بن."

سەبارەت بە غازیش، "فەرھاد عەلادین" وتی، عێراق ھەوڵدەدات ئەو غازە بقۆزێتەوە کە لە پڕۆسەکانی بەرھەمھێناندا بەھەدەردەچێت و نزیکەی ١٦٠٠ بۆ ١٨٠٠ ملیۆن پێ سێجا دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP