گورگه‌كان" ناوی گروپێكی 5 كه‌سییه و له‌لایه‌ن ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیكران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆئه‌وه‌كراوه: گروپی گورگه‌كان له‌سه‌ر كاری تێكده‌ری ده‌ستگیركراون، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ریان كۆكراوه‌ته‌وه.
له راگه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌شه، هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش گروپێكی ( 5 ) كه‌سی ده‌ستگیركرد كه ناویان له خۆیان ناوه ( گروپی گورگه‌كان ) كه سه‌رجه‌میان وێنه‌ی ( گورگ ) له‌سه‌ر سنگیان كێشراوه، تۆمه‌تباران هه‌ستاون به شێواندن و تێكدانی موڵك و ماڵی گشتی و فه‌رمانگه حكومییه‌كانی سنووری ناحیه‌ی شۆرشی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ،
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو: تۆمه‌تباران به‌پێ ی مادده‌ی ( 405 ) له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كانیان به‌رده‌وامه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP