ئاسۆ مامەند پێشوازیی لە سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە دەکات

کوردستان
23:31 - 2023-05-25

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ٢٥-٥-٢٠٢٣ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک، پێشوازیی لە سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.

لە دیدارێکی دۆستانەدا کە ژمارەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی ئامادەی بوون، ئاسۆ مامەند دوای بەخێرهاتنی سەید عەمار حەکیم و وەفدی یاوری بۆ شاری کەرکوک، هەردوولا تەئکدیان لە دۆستایەتیی هەماهەنگی نێوان هەردوولاو سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان کردەوە و رایانگەیاند: دەبێت پارێزگاری لەو دۆستایەتییە بکرێت و زیاتر پەرەی پێبدەرێت.

لە درێژەی دیدارەکەدا، پرسی سیاسی، و خزمەتگوزاری، و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو، لەو رووەوە ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی وتی؛ بوژانەوەی کەرتی ئابوری و بابەتیی خزمەتگوزاری، پەیوەستە بە سەقامگیری سیاسی، هەتا پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ئاسایی و باش بێت، کەرتی ئابوری و خزمەتگوزاری باشتر و خێراتر پێش دەخرێت.

دواتر سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە بە یاوەری ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چاویکەوت بە ژمارەیەک لە حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک، و نوینەری چین و توێژەکان، و لە نزیکەوە گوێی لە پێشنیاز و کێشە و داواکارییەکانیان گرت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP