عیراق .. حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێل هه‌یه‌ جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان

عێراق
12:23 - 2023-05-26

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی عیراق رایگه‌یاند، له‌ عیراق حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێل هه‌یه‌ جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

عه‌مید زیاد قه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی هاتوچۆی گشتی عیراق رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له‌ به‌غدا ده‌گاته‌ چوار ملیۆن ئۆتۆمبێل، به‌گشتیش حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێل له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق، جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌ جوڵه‌ی ماتۆڕسكیل و توكتوك به‌مزوانه‌ ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌شێكیش له‌و بڕیارانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیارێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بون به‌تایبه‌تی ماتۆڕسكیل.

سێشه‌ممه‌ی رابردو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌ بواری ڕێكخستنی هاتوچۆی پایته‌خت و شاره‌ گه‌وره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی و ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ ده‌ركرد، به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌بڕیاره‌كانیش هاورده‌كردنی ماتۆڕسكیل (توك توك و سه‌توته‌) قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP