مەكتەبی سیاسی پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی 24 ساڵه‌ی ئازادی لاوان ده‌كات

کوردستان
18:18 - 2023-05-26

بەرێزان سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان

 بەبۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەتانەوە  پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی زیاتری لاواندا.

وەک چۆن لە خەبات و تێکۆشانی سیاسیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەل و بواری بۆ پێشەنگی و سەرکردایەتیکردنی لاوان رەخساندوە، هەر لەو روانگەیەوە بووە رێكخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بە جۆرێک دەرفەتی کاری بۆ رەخساوە کە لە مێژووی تەمەنی پڕ کۆششی خۆیدا و لە رێگەی پڕۆژە و چالاكییەكانییەوە رۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی هۆشیاریی لاوان و هێنانەدی خەونەكانیاندا.

هیوادارین لە ئایندەی نزیکدا رێکخراوی ئازادیی لاوان بەداڕشتنی بەرنامەی کاری سەردەمیانە و سەرکردایەتیی خوێنی نوێوە کۆنگرەی خۆی ببەستێت و بەگوڕ و تینی زیاتر لە جاران خەبات بكات و ببێتە خەونی گشت لاوان لە تەواوی کوردستاندا.

مەكتەبی سیاسی                                                                                                                                                                               
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP