وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومهتی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەک هەلی کاری بەشێوەی گرێبەست راگەیاند ئاماژهی بۆئهوهكردووه كه:" سەرجەم ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەش دەکەن پێویستە دانیشتووی شاری هەولێر بن".
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ٣ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" رەخساندنی هەلی کار بۆ کۆمەڵێک لە دەرچووانی دانەمەزراو رادەگەیەنین بە شێوەی گرێبەستی نا حکومی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کە کار و چالاکی ھاوبەش لەگەڵ وەزارەتمان ئەنجامدەدەن لە خانەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت و پیر و پەککەوتان و سەنتەرەکانی منداڵان و ماڵەکانی داڵدەدانی ژنانی ھەڕەشەلێکراو و سەنتەرەکانی راھێنان بۆ زیاتر خزمەت کردنی دامەزراوەی کۆمەڵایەتییەکان".
له راگەیەندراوەکەدا هاتووه:پاش دیاریکردنی لیژنەیەکی تایبەت بۆ وەرگرتنی فۆرم و چاوپێکەوتن بە مەبەستی دامەزراندن، لە کۆبونەوەی رۆژی ٢٩ی ئەم مانگە بە میکانزمێکی گونجا و ڕون بڕیاری لەسەردرا تا شایستەترین دیاریبکرێت، بەو جۆرەی لەخوارەوە هاتووە.
🔴 پێویستە خوازیار تەمەنی لە 40ساڵ زیاتر نەبێت.
🔴 پێویستە خوازیار دانیشتووی (سەنتەری شاری ھەولێر) بێت.
🔴 پێویستە خوازیار زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست داواکاری دامەزراندنی رەت دەکرێتەوە.
🔴 نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.
🔴 ئارەزومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی ( ئەصڵی و کۆپی کراو) لە ڕۆژی سەردان کردنی ئامادەبکات ( کارتی نیشتیمانی ، کارتی زانیاری ، پشتگیری موختاری گەڕەک ، بڕوانامە یان پشتگیری دەرچوون) .
🔴 پێویستە خوازیار زمانی ئینگلیزی بزانێت و توانای (نوسین، خوێندنەوە، قسەکردن) ھەبێت.
🔴 پێویستە خوازیار توانای بەکارھێنانی کۆمپیوتەری ھەبێت.
🔴 پڕۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن (سیڤی) بە چەند قۆناغێک دەبێت .
قۆناغی یەکەم / دەرگای پێشکەش کردنی داواکاری دامەزراندن ڕاستەوخۆ دەبێت لە نوسینگەی تایبەتی بەرێز جەنابی وەزیر بۆ ماوەی یەک ھەفتە پاشان بەڵگەنامەکانی لەگەڵ هاوپێچ بکرێت لە ناو فایلێک ، لە ڕۆژی سێشەممە ، ٣٠ـی ٥ـی2023 لە کاتژمێر 8:30 تا 01:00 . لە دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی ــ شەقامی گشتی شۆرش.
قۆناغی دووەم / لەلایەن لیژنە تایبەتمەند چاوپێکەوتن و خاڵ بەندی دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کەسانی شایستە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP