بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، رایگهیاند، سێ داواکراویان دەستگیرکردووه کە ( ٦ ) کەسیان کوشتووە.
له راگهیهندراوێكدا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژهی بۆئهوهشكردووه:" لە بازگەی ( بانیمەقان ) سێ داواکراوی بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکردووه کە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبوون بە پێی ماددەی ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ، بە ناوکانی : ( م ، ع ، ح ) لەدایکبووی ١٩٦٢ دانیشتوی ناصریە ،( م ، ح ، م ) لەدایکبووی ١٩٩٤ دانیشتوی بەصرە، ( أ ، و ، ک ) لەدایکبووی ٢٠٠٠ دانیشتوی ناصریە. "
ئهوهشیخستووهتهڕو كه:"تۆمەتباران لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی ( ٦ ) کەسیان کوشتووە و هەڵهاتوون ، دەیانویست بە ناسنامەی ساختەوە بێنە هەرێمی کوردستان ."
روونشیكردووهتهوه:"لە ئێستادا بە فەرمانی بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ، بە ماددەکانی ( ٢٨٩ ، ٢٩٨ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دواتر ڕادەستی دادگای تایبەتمەند دەکرێن ."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP